One-time: upload save.php to your public_html on Hostinger, then paste its URL above (with your secret key).

ئەم ڕاپۆرتە شیکارییە ئەمنیی و سیاسییە، هەڵسەنگاندنێکی قووڵ و هەمەلایەنە بۆ گۆڕانکارییە خێرا و ئالۆزەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، بە جەهتکردنەوە لەسەر قۆناغی هەستیاری متمانەدان بە کابینەی نوێی فیدراڵی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح زەیدی و ئەو ئاستەنگە سیاسی و ئەمنییەکانی ڕووبەڕووی سەقامگیریی پرۆسەی سیاسی دەبنەوە.
لە رەهەندێکی ستراتیژیی دیکەشدا، قووڵبوونەوە کراوە بۆ هەڵکشانی گرێبیەکانی نێوان واشنتۆن و تاران سەبارەت بە هەوڵەکانی ئێران بۆ کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز و لێکەوتەکانی بژاردەی سەربازی.
لە لاپەرە 3 لە بەشی هەواڵی هەرێمی کوردستان، ئاماژە پێشهاتە گرنگەکانی 24 کاتژمێری ڕابردوو دەدات.
گرنگترین بابەتی ڕۆژی ڕابردوو لەسەر عێراق کە لە لاپەرە 5 ئاماژەی پێدراوە، ڕێکارە ئەمنییەکانی حەشدی شەعبی لە ئێنبار.
لە لاپەرەکانی 6 ولە بەشی هەواڵی ئێران، تیشک دەخاتە سەر هەرەشە و ئامادەکارییە بەردەوامەکانی بۆ پارساندانی ئێرانی.
لە لاپەرە 7-8 لە بەشی هەواڵی تورکیا و سووریا، چەند هەواڵێکی گرنگی ناوخۆیی و ئەوروپیی ئاماژەی پێدراوە.
لە لاپەرە 9-10 باس لە ڕووداو و پێشهاتەکانی کەنداو و جیهان دەکات.
لە لاپەرە 11 لە بەشی شیکردنەوەی ستراتیژی، شیکاری دەکرێت بۆ چەند ڕووداوێکی گرنگ لەسەر ڕەوشی هەرێمی کوردستان و عێراق.

لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و گرنگیی قووڵکردنەوەی بەهاکانی تاوتوێ کران، ڤاتیکانیش ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی پێکهاتەکاندا.
لە دیدای نێوان سەرۆکی هەرێم و وەزیری دەرەوەی ئیتالیا، پەرەپێدانی پەیوەندییە سەربازی و ئەمنییەکانی تاوتوێ کران و ئیتالیا جەهت لە بەردەوامیی پشتگیری و ڕاهێنان بە هێزمەکانی پێشمەرگه کردووە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەلاحەددین بەهائەددین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو کرد؛ لە دیدارەکەدا دۆخی گشتی تاوتوێ کرا و جەهت لە گرنگیی کاراکردنەوەی پارلەمان کرایەوە.
بە چوار مووشەک هێرشکرایە سەر کەمپی سووردان لە سنووری سلێمانی و بەهۆیەوە دوو کەس بە سووکی برینلدار بوون؛ هەرێمی کوردستان تا ئێستا ڕووبەڕووی 735 هێرشی درۆنی و مووشەکی بووەتەوە.
بەریرسێکی باڵای ئەمنیی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکانی سووپای پاسدارانی بۆ ڕێگەدان لە گواستنەوەی چەکی ئەمریکی بۆ ئێران ڕەت کردووەوە.
فراکسیۆنی پارتی لە ساڵیادی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەماندا، پێشوازی لە هەر دەستپێشخەریپیەک دەکات بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان.
دەرباز کۆسرەت ڕەسوول، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕایگەیاند کە حیزبەکەی بە تەواوی دژی دوو ئیدارەیە؛ گوتیشی، لە بەغدا داوای کۆبوونەوەیان لە پارتی کردووە.

| نیشاندەر | ئاستی مەترسی | لێکەوتە ستراتیژییەکان |
|---|---|---|
| رەهەندی سیاسی | بەرز ↓ | پەرلەمان و دامەزراوەکان: کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری پارلەمان، نیشانەی درككردنە بە یەکگرتوو و پشتگیری پارتی بۆ کاراکردنەوەی پارلەمان. ڕەتکردنەوەی دوو ئیدارەی: بەکێتی دوو پارتی لەگەڵ پارتی دمەکات لە بەغدا؛ بەڵام بردنی کێشەکان بۆ بەغدا پێکهەی دانووستانی هەرێمی لاواز دەکات. دیپلۆماسییەتی نەرم: ستایشی ڤاتیکان بۆ هەرێم لە پاراستنی پێکهاتەکاندا، بەکارهێنانی "هێزی نەرم" بۆ بەدەستهێنانی پشتگیریی ڕۆژئاوا. |
| رەهەندی ئەمنیی | مامناوەند ↓ | بەردەوامیی هێرشەکان: بەنامانجگرتنی کەمپی سووردان ناگریبەست، نیشانەی ستراتیژی درێژخایەنی هێزیە ناوچەییەکان. ڕەتکردنەوەی تۆمەگڵان: لێدوانی تۆمەتەکانی سووپای پاسداران، هەنگاوێکی دیپلۆماسیی بۆ پاراستنی پەیوەندییەکان. |
| رەهەندی ئابووری | بەرز ↓ | گەندەڵی ومک هەرەشەی نەتەوەیی: بەرزبوونەوەی پارەی دزراوی "دزینی سەدە" بۆ هەشت تریلیۆن دینار، کارەساتیپی ئابووری بۆ عێراق. نرخی نەوت و بودجەی هەرێم: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ لەسەر 110 دۆلار کاریگەریی ئیجابیی سەر بودجەی هەرێمی کوردستان دەبێت. |

